حكومه‌تی پاكستان رێگریی له‌ نه‌واز شه‌ریف ده‌كات

نابێت به‌ درێژایی ته‌مه‌نی پۆستی حكومی وه‌رگرێت

دادگای باڵای پاكستان رۆژی هه‌ینی بڕیاریدا كه‌ نه‌واز شه‌ریف سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ئه‌م وڵاته‌ به‌هۆی گه‌نده‌ڵیی و ناڕاستگۆیی بۆ هه‌میشه‌ له‌ كاروباری حكومیی و خۆكاندید كردن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ به‌ درێژایی ته‌مه‌نی رێگریی لێبكرێت.

ئه‌م بڕیاره‌ به‌ كۆده‌نگیی پێنج كه‌س له‌ دادوه‌رانی باڵای سیسته‌می دادوه‌ریی پاكستان دراوه‌، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی كه‌ مانگی حوزه‌یرانی ساڵی رابردوو ناوبراو به‌ هۆی ئه‌وه‌ی له‌ چه‌ندین دۆسییه‌ی گه‌نده‌ڵیدا له‌ژێر ناوی دۆسییه‌كانی " پاناما " به‌ تاوانبار ناسراوه‌.

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی