فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكاو به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا هێرشیان كرده‌ سه‌ر سووریا

سێ ئامانجی گرنگیان پێكاوه‌

كاتژمێر 4ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا وبه‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا هێرشیان بۆ سه‌ر چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی و ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی حكومه‌تی سووریا ده‌ستپێكرد و سێ ئامانجی گرنگیان پێكاوه‌ .

له‌ هێرشه‌كه‌دا پێگه‌یه‌كی چه‌كی كیمیاویی و ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی سووریا له‌ دیمه‌شق كراوه‌ته‌ ئامانج.

هاوكات كۆماری ئیسلامی ئێران ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر سوریا ده‌كات .