ترەمپ: ئەرکەکەمان جێبەجێکرد

سوپاس بۆ فەرەنسا و بەریتانیا


سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: هێرشەکەی شەوی رابردوو بە بێ کەموکورتی جێبەجێ کرا، سوپاس بۆ فەرەنسا و بەریتانیا بۆ داناییان و هێزی سەربازییان. ئەنجامەکە لەوەی بەدەستهاتووە باشتر نەدەبوو. ئەرکەکەمان جێبەجێکرد.

سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ لەباره‌ی هێرشكردنه‌ سه‌ر ژماره‌یه‌ك له‌ ئامانجه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له‌لایه‌ن سوپای ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نساوه‌، رایگه‌یاند: "هێرشێكی بێكه‌موكوڕی بوو. كاره‌كه‌ به‌ ئه‌نجام گه‌یشت.

له‌ تویتێكدا تره‌مپ نووسیوویه‌تی: ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو هێرشێكی بێكه‌موكوڕی بوو. به‌هۆی پشتیوانی سوپا به‌هێز و ژیره‌كانیان سوپاسی فه‌ڕه‌نسا و شانشینی یه‌كگرتوو ده‌كه‌م. ئه‌نجام له‌وه‌ باشتر نه‌دەبوو. كاره‌كه‌ به‌ ئه‌نجام گه‌یشت.

راگه‌یه‌ندرابوو له‌و هێرشه‌دا بنكه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی چه‌كی كیمیایی له‌ نزیك دیمه‌شق، كۆگایه‌كی چه‌كی كیمیایی و بنكه‌یه‌كی په‌یوه‌ندیدار به‌ چه‌كی كیمیایی له‌ رۆژئاوای حومس كراونه‌ته‌ ئامانج.