ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجام دەدات

لەبارەی هێرشەکەی بەرەبەیانیی ئەمڕۆی هاوپەیمانان بۆ سەر سووریا


رووسیا ئەمڕۆ (شەممە، 14-4-2018) داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایش دەکات لەبارەی هێرشەکەی بەرەبەیانیی ئەمڕۆی هاوپەیمانان بۆ سەر سووریا.

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی هێرشی ئه‌مریكا، به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی چه‌كی كیمیایی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، لەسەر داوای رووسیا ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ ئه‌نجام ده‌دات.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ سه‌ر داواكاری رووسیا كاتژمێر 11:00 (18:00 به‌ كاتی هه‌ولێر) ده‌ست پێ ده‌كات.

راگه‌یه‌ندرابوو له‌و هێرشه‌دا بنكه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی چه‌كی كیمیایی له‌ نزیك دیمه‌شق، كۆگایه‌كی چه‌كی كیمیایی و بنكه‌یه‌كی په‌یوه‌ندیدار به‌ چه‌كی كیمیایی له‌ رۆژئاوای حومس كراونه‌ته‌ ئامانج.