به‌ ڤیدیۆ.. ژاكان گۆرانییه‌كی "زه‌كه‌ریا عه‌بدولڵا " ده‌ڵێته‌وه‌

پێشكه‌ش به‌ دایكی خۆشه‌ویستی ده‌كات


خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی هه‌رێمی كوردستان " ژاكان حه‌مه‌ عه‌لی خان " گۆرانییه‌كی تازه‌ تۆمارده‌كات و پێشكه‌ش به‌ هونه‌رمه‌ندی ناسراو " شلێر كۆیی " دایكی ده‌كات .

ئه‌و گۆرانیبێژه‌ له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام گۆرانییه‌ك ده‌ڵێته‌وه‌ به‌ ناوی دایه‌ كه‌ هی هونه‌رمه‌ند " زه‌كه‌ریا عه‌بدولڵا " یه‌ و گۆرانییه‌كه‌ش پێشكه‌ش به‌ دایكی خۆشه‌ویستی ده‌كات .

ژاكاو كچی هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد " حه‌مه‌ عه‌لی خان و شلێر كۆیی " یه‌ كه‌ له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ فیلمی سینه‌مایی و زنجیره‌ درامای ته‌له‌فزیۆنیدا به‌شداریان كردووه‌ .

ئه‌و گۆرانیبێژه‌ له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی چه‌ند سالێكه‌ ده‌ستی به‌ گۆرانی گوتن كرددوه‌ ، به‌ڵام تاكو ئێستا ته‌نیا خاوه‌نی یه‌ك ڤیدیۆ كلیپه‌ كه‌ پێشتر له‌ په‌یامێكدا هۆكاری نه‌بوونی به‌رهه‌می نوێی خۆی ئاشكرا كردبوو .