به‌ ڤیدیۆ..كه‌مال محه‌مه‌د گۆرانی بۆ ژنانی كوردستان ده‌ڵێت

پێشكه‌ش به‌ شێره‌ ژنانی كوردستانی ده‌كات


هونه‌رمه‌ندی كورد " كه‌مال محه‌مه‌د " دوای ئه‌وه‌ی له‌ مانگی رابردوو به‌ بۆنه‌ی یاده‌كانی ئادار و نه‌ورۆز گه‌رایه‌وه‌ كوردستان ، نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی له‌ ژێر ناوی " سیمبولی به‌رخودان " بڵاوكرده‌وه‌ .

گۆرانی سیمبولی به‌رخودان تێكسته‌كه‌ی له‌ لایه‌ن ئارام هه‌ڵه‌بجه‌یی نوسراوه‌ و هونه‌رمه‌ند " كه‌مال محه‌مه‌د" یش خۆی تێكسته‌كه‌ی داناوه‌ ، هه‌ریه‌ك له‌ " فه‌رمان عوسمان " و " محه‌مه‌د رزگار " كاری میوزیك و وێنه‌گرتنیان بۆ گۆرانییه‌كه‌ ئه‌نجامداوه‌ .

كه‌مال له‌م كاته‌ی گه‌راوه‌ته‌وه‌ كوردستان جگه‌ له‌ سازدانی ژماره‌یه‌ك له‌ ئاهه‌نگ و كۆنسێرت  ، له‌ هه‌مان كاتدا خه‌ریكی تۆماركردن  كلیپكردنی گۆرانییه‌ تازه‌كه‌یه‌تی كه‌ پێشكه‌ش به‌ شێره‌ ژنانی كوردستانی ده‌كات له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ فێری  وشه‌ی خۆشه‌ویستی نیشتیمانیان كردین .

ئه‌م گۆرانیبێژه‌ خه‌ڵكی شاری سلێمانییه‌ ، له‌ ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردووه‌ وه‌ ده‌ستی به‌ كاری هونه‌ری كردووه‌ و خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك ڤیدیۆ كلیپ و ئه‌لبوومی گۆرانییه‌ .