به‌ڤیدیۆ.. په‌یوه‌ند جاف و حه‌مید عوسمان كلیپێ (یاره‌كه‌م) میان بڵاوكرده‌وه‌

قادری سیاحی تێكست و ئاوازی گۆرانییه‌كه‌ی داناوه‌

هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندان په‌یوه‌ند جاف و حه‌مید عوسمان نوێترین ڤیدیۆكلیپی دوێتی به‌ ناوی (یاره‌كه‌م) بڵاو كرده‌وه‌.

دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك دواخستنی دوێنێ ئێواره‌ی هه‌ینی هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی له‌دایكبوونی حه‌مید عوسمان، له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوو گۆرانیبێژ كلیپه‌كه‌ بڵاو كرایه‌وه‌.

شایانی باسه‌ قادری سیاحی تێكست و ئاوازی گۆرانییه‌كه‌ی داناوه‌، ئارام سه‌ردار له‌ سلێمانی كاری میوزیك و وێنه‌گرتن و ده‌رهێنانی بۆ ڤیدیۆكلیپه‌كه‌ كردووه‌

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی