ره‌شه‌با له‌ سینه‌ماكانی ئه‌ڵمانیا نمایشده‌كرێت

باس له‌ چیرۆكی هاوسه‌رگیری كور و كچێكی ئیزیدی ده‌كات


فیلمی كوردی ره‌شه‌با له‌ ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند " حوسێن حه‌سه‌ن " له‌ هه‌موو سینه‌ماكانی وڵاتی ئه‌ڵمانیا نمیشده‌كرێت و ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی باشیشی لێده‌كه‌وێته‌وه‌ .

ده‌رهێنه‌ری ئه‌م فیلمه‌ " حوسێن حه‌سه‌ن " ئاشكرایده‌كات دوو ساڵ به‌ر له‌ ئێستا فیلمی " ره‌شه‌با " له‌سه‌ر كوردی ئێزیدی به‌رهه‌م هاتووه‌ ، وتیشی ناوه‌رۆكی فیلمه‌كه‌ باس له‌و كاره‌ساته‌ ده‌كات كه‌به‌سه‌ر شه‌نگال و خه‌ڵكه‌كه‌یدا هاتووه‌ له‌ لایه‌ن تیرۆریستانی داعش .

ره‌شه‌با باس له‌ چیرۆكی هاوسه‌رگیری كور و كچێكی ئیزیدی ده‌كات ، له‌ كاتی ئاهه‌نگه‌كه‌یاندا داعش ده‌ست به‌سه‌ر شه‌نگالدا ده‌گرێت و بوكه‌كه‌ ده‌رفێنێت ، بۆ پارێزگاری له‌ شه‌نگال و رزگاركردنی هاوسه‌ره‌كه‌ی زاواكه‌ ده‌بێت به‌ پێشمه‌رگه‌ .

جێی ئاواژه‌یه‌ ئه‌م فیلمه‌ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌یه‌ له‌ هه‌موو سینه‌ماكانی ئه‌ڵمانیا نویشده‌كرێت ، به‌ نیازن له‌ ژماره‌یه‌ك وڵاتی دیكه‌ی ئه‌ورووپا به‌ زمانی ئینگلیزی نمیشبكریت .