له‌ ئاكامی بۆردومانی فڕۆكه‌كانی توركیا سێ پێشمه‌رگه‌ شه‌هید بوون

هه‌ر سێ پێشمه‌رگه‌كه‌ برای یه‌كترن

له‌ سنوری ناحیه‌ی شێلادزێی سه‌ر به‌ قه‌زای ئامێدی سێ برا پێكه‌وه‌ به‌ ناوه‌كانی ( مه‌جید محمد نێروه‌ی – تاهر محمد نێروه‌ی –ره‌مه‌زان محمد نێروه‌ی) كه‌وتنه‌ به‌ر بۆردومانی فڕۆكه‌كانی توركیا.

له‌ لێدوانێكدا بو ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی (خالد نێروه‌یی) كه‌ ده‌كاته‌ خوارزای سێ برا شه‌هیده‌كه‌ رایگه‌یاند: خاڵه‌كانی له‌ كاتی پشووی فه‌رمی خۆیان بوونه‌ 8 رۆژ پێش ئێستا كه‌ بۆ كردنی گژوگیایی به‌هاره‌ روویان له‌ شاخه‌كانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ كردووه‌ دوای پچڕانی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ كه‌سوكاره‌كانیان ده‌ست به‌جێ هێزه‌كانی ئاسایش و پولیسیان لێ ئاگادار كردۆته‌وه‌ و دوای گه‌ڕان و پشكنینێكی زۆری ئاسایش و پۆلیس له‌ شاخه‌كانی ناحیه‌ی شێلادزێ ته‌رمی هه‌رسێ برایان له‌ سنوری نێوان گوندی( تتم و نێروه‌ سیتو) دۆزرانه‌وه‌.

 به‌ پێی گوته‌ی خالیدی خوارزایان، ماوه‌ی دوو رۆژه‌ ئه‌م سێ برایه‌ شه‌هید كراون و ئه‌وان ئێستا زانیویانه‌.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: به‌ هۆی بوونی بنكه‌و باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌ و بۆردومانی فڕوكه‌كانی توركیا ناتوانن جه‌نازه‌كه‌یان به‌ ئاسانی بێننه‌وه‌ .