خشته‌یه‌كى نوێى موچه‌ ڕاگه‌یاندرا

ئه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌یه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرن


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى هه‌رێمى كوردستان خشته‌یه‌كى نوێى موچه‌ى ڕاگه‌یاند ، كه‌له‌سبه‌ى یه‌ك شه‌ممه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات تا ڕۆژى پێنج شه‌ممه‌ ، له‌نێو خشته‌ى موچه‌كه‌دا موچه‌ى نۆ وه‌زاره‌ت و هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستان و وه‌ده‌زگاى ئاسایشى هه‌رێم بەپێی سیستەمی نوێی پاشەکەوت دابەشدەکرێت 

یەك شەممە 15/4/2018.
 وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی
 وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان 

دووشەممە 16/4/2018
وەزارەتی كشتوكاڵ 
 سەرۆكایەتی هەرێم 
  سه‌رۆكایه‌تى پەرلەمان 
 ئەنجوومەنی وەزیران 

 سێ شەممە 17/4/2018
 كارو كاروباری كۆمەڵایەتی 
 وه‌خاوەن پێداویستیانى تایبەت 

 پێنج شەممە 19/4/2018 
 دەزگای ئاسایش 


تێبینى : دواى گه‌یشتنى بڕه‌ پاره‌ى به‌غدا مووچه‌ى ته‌واوى شوێنه‌كانى تر دابه‌ش ده‌كرێت به‌پێى سیسته‌مى نوێى موچه‌