به‌ به‌ڵگه‌وه‌ .. به‌رهه‌م ساڵح داوا له‌ حكومه‌تی كوردستان ده‌كات نووسراوی خانه‌نشین بوونی له‌ به‌غدا بۆ بكه‌ن

هۆكاری قه‌یران و مایه‌ پوچ بوونی حكومه‌ت بۆ سه‌رده‌می كابینه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح ده‌گه‌ڕێته‌وه‌

به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه‌ به‌رواری  (30-8-2016)ی پێوه‌یه‌، به‌رهه‌م ساڵح داوا  له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات پشتگیری بكه‌ن تا له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه‌ خانه‌نشین بكرێت.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ماڵپه‌ری چاودێر نیوز پێی وایه‌ به‌رهه‌م ساڵح له‌وه‌ته‌ی له‌ یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان جیابووه‌ته‌وه‌و حزبی دروستكردووه‌، لافی شه‌فافیه‌ت‌و حكومه‌تی نیشتمانی‌و به‌سه‌ر هاونیشتمانیان لێ ده‌دات‌و، به‌رده‌وام بانگه‌شه‌ دژ به‌ گه‌نده‌ڵی ده‌كات. به‌ڵام ئه‌م به‌ڵگانه‌و سه‌دانی تر ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنن كه‌ هۆكاری ئه‌م قه‌یرانه‌و ئه‌و مایه‌ پوچ بوونه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ سه‌رده‌می كابینه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێ: ئه‌م به‌ڵگانه‌ش مشتێكن له‌ خه‌روارێك له‌ گه‌نده‌ڵییه‌كانی به‌رهه‌م ساڵح‌و به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاته‌كانی بۆ خزمه‌تی خۆی‌و كه‌سه‌ نزیكه‌كانی.

ktv