ئه‌مریكا ئاماده‌یه‌ جارێكى دیكه‌ هێرشى سه‌ر سوریا بكات

ئه‌مرۆ به‌ره‌به‌یان رۆژى شه‌ممه‌ (14/نیسان2018 ) سوریا به‌ر هێرشى موشه‌ك و فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى ووڵاتانى ئه‌مریكاو فه‌ره‌نساو به‌ریتانیا كه‌وت

نوێنه‌ره‌رى ووڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌ نیكى هایلى رایگه‌یاند ووڵاته‌كه‌ى ئاماده‌یه‌ جارێكى دیكه‌ زه‌برى كوشنده‌ له‌ رژێمى سوریابدات ئه‌گه‌رهاتوو جارێكى دیكه‌ خۆى تاقى بكاته‌وه‌

به‌ گوێره‌ى هه‌واڵێكى سكاى نیوز" كه‌ له‌سه‌ر زارى نیكى هایلى گواستیتيه‌وه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى گووته‌یه‌تى ئه‌گه‌ر رژێمى سوریا جارێكى دیكه‌ خۆیى تاقى بكاته‌وه‌ ئه‌وه‌ ووڵاته‌كه‌ى ئاماده‌یه‌ زه‌برى كوشنده‌ى دیكه‌ى ئاراسته‌ بكات

هه‌روه‌ها نیكى گووتویه‌تى : ستراتیجى ووڵاته‌كه‌مان نه‌گۆره‌  به‌ڵام رژێمى سوریا به‌و هه‌نگاوه‌ ناچارى كردووین

 

ئه‌مرۆ به‌ره‌به‌یان رۆژى شه‌ممه‌ (14/نیسان2018 ) سوریا به‌ر هێرشى موشه‌ك و فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى وڵاتانى ئه‌مریكاو فه‌ره‌نساو به‌ریتانیا كه‌وت ته‌نیا موشه‌كه‌ دورهاوێژه‌كان ژماره‌یان 110 موشه‌ك بووه‌ به‌و به‌ قسه‌ى هه‌رسێ وڵات زۆربه‌ى ئامانجه‌كانى خۆیان پێكاوه‌