كاندیدێكی ڕه‌وتى حیكمه‌ له‌ یه‌كه‌م رۆژى بانگه‌شه‌ى هه‌لبژاردندا گیانى له‌ده‌ستدا

هادی عه‌لى حسێن خلاوى عیقابی


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 14/ 4/ 2018 ، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی له‌ پارێزگاى واست، ڕایگه‌یاند كه‌ كاندیدێكی ڕه‌وتى حیكمه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی عه‌مار حه‌كیم،  به‌ناوى (هادی عه‌لى حسێن خلاوى عیقابی) كه‌ ژماره‌كه‌ى 18 بوو له‌ لیستى 118دا، به‌هۆى ڕووداوێكى هاتوچۆوه‌، گیانى له‌ده‌ست دا. كه‌  دانیشتووى شارۆچكه‌ى حه‌یه‌ی سه‌ربه‌ پارێزگاى واسته‌.

بڕیاره‌ له‌ 12/ 5/ 2018 هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانى عێراق له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكاندا، به‌ڕێوه‌ بچێت و ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ش هه‌لمه‌تى بانگه‌شه‌ى هه‌لبژاردنه‌كان له‌ كاتژمێر 12ى شه‌وه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات.