جێگری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی دیاله‌ كوژرا

به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌

له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو له‌ رۆژهه‌ڵاتی باقووبه‌، دادوه‌ر عه‌بود كه‌رخی ،جێگری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی دیاله‌ گیانی له‌ ده‌ستدا.

له‌مباره‌یه‌وه‌ نه‌قیب حه‌بیب شممه‌ری، ئه‌فسه‌ر له‌ پۆلیسی دیاله‌، رایگه‌یاند: بۆمبێكی چێنراو كه‌ له‌سه‌ر رێگه‌ی ناحیه‌ی كه‌نعان رۆژهه‌ڵاتی باقووبه‌ چێنرابوو، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو به‌ ئۆتۆمبێلی دادوه‌ر عه‌بود كه‌رخی ، جێگری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی دیاله‌، ته‌قیوه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها گوتیشی: له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا عه‌بود كه‌رخی به‌ سه‌ختی بریندار بووه‌ و له‌دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌ .