زیانه‌كانی خواردنه‌وه‌ی كحول چين؟

ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر 600 هه‌زار كه‌س ئه‌نجامدراوه‌

به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه‌ به‌مدواییه‌ به‌ ئه‌نجام گه‌یشتووه‌، خواردنه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت یه‌كه‌كه‌ی كحول له‌ رۆژدا و به‌ شێوه‌ی به‌رده‌وام له‌ هه‌موو رۆژێكدا، ده‌بێته‌ هۆی كورت بوونی ته‌مه‌ن.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر 600 هه‌زار كه‌س ئه‌نجامدراوه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ خواردنه‌وه‌ی 5 هه‌تا 10 یه‌كه‌ی كحول له‌ هه‌فته‌دا ده‌بێته‌ نزیكه‌ی شه‌ش مانگ كورت بوونی ته‌مه‌نی تاكه‌كان.

به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه‌ به‌ زیاتر كردنی خواردنه‌وه‌ی كحول له‌ 18 یه‌كه‌ به‌سه‌ره‌وه‌، ته‌نانه‌ت كورتبوونه‌وه‌ی ته‌مه‌ن ده‌گاته‌ نزیكه‌ی 5 ساڵ.

پێشتریش توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌ دانیمارك ده‌ریخستبوو كه‌ خواردنه‌وه‌ی سێ یان چوار یه‌كه‌ی كحول له‌ هه‌فته‌یه‌كدا ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ تووشبوون به‌ نه‌خۆشینی شه‌كره‌ی پله‌ دوو به‌رز بكاته‌وه‌.

به‌وته‌ی شاره‌زایانی بواره‌كه‌ توێژینه‌وه‌ی به‌رفراوان له‌سه‌ر دیارده‌ی خواردنه‌وه‌ی كحول، ئه‌و باوه‌ڕه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌ كه‌ كحول به‌سووده‌ بۆ تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ.

سه‌رچاوه‌ / بی بی سی
مه‌سعود / كوردستان تیڤی