زێدان : به‌رله‌یاریان له‌به‌رامبه‌ر مه‌له‌گا ، نازناوه‌كانمان زۆر كه‌سى نیگه‌ران كردووه‌ بۆیه‌ قسه‌ ده‌كه‌ن

من تێناگه‌م له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ى باسى دزی ده‌كه‌ن مه‌به‌ستیان چیه‌ ؟


ئێواره‌ى ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ ، له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى زێنه‌دین زێدان راهێنه‌رى ریال مه‌درید له‌به‌رده‌م ڕۆژنامه‌نووسان ئاماده‌بوو له‌سه‌ر یاری سبه‌ى یه‌ك شه‌ممه‌  له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى هه‌فته‌ى سی و دووى خولى پله‌یه‌كى ئیسپانیا  له‌كاتژمێر 9:45 شه‌و ریال مه‌درید ده‌بێته‌ میوانى مه‌له‌گا
زێدان له‌كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌ ڕووبه‌رووى ژماره‌یه‌ك پرسیارى ڕۆژنامه‌نووسان بوویه‌وه‌ ، له‌باره‌ى لێدانه‌ سزاكه‌ى یاری نێوان ریال مه‌درید و یۆڤانتۆس زیزۆ ڕایگه‌یاند : له‌سه‌ر ئه‌و په‌ناڵتیه‌ بۆ ئێمه‌ گیرا ، لێدانه‌ سزاكه‌ دروست بوو ، ئه‌وانه‌ى قسه‌ ده‌كه‌ن و ڕه‌خنه‌ ده‌گرن هه‌موو كه‌س ئازاده‌ ، به‌س من له‌وه‌ تێناگه‌م باسى دزى ده‌كرێت له‌لایه‌ن هه‌ندێ كه‌سه‌وه‌ كه‌مه‌به‌ستیان له‌دزیه‌كه‌ چیه‌ ..

زێدان ڕاشیگه‌یاند : نازناو ژماره‌كانى ئێمه‌ له‌پاڵه‌وانى بوونمان له‌خوله‌كان له‌و چه‌ند ساڵه‌ زۆر كه‌سى نیگه‌ران كردووه‌ بۆیه‌ ناتوانن بێده‌نگ بن 
 
زێدان له‌كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌ به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر لێدوانه‌كانى له‌یاریان له‌به‌رامبه‌ر یۆڤانتۆس ، ڕایگه‌یاند  نابێت گوێ به‌ قسه‌ و كاردانه‌وه‌كان بده‌ین ئێمه‌ به‌رده‌وامین له‌هه‌وڵ و كارو كردارمان وه‌له‌یاری گه‌ڕانه‌وه‌ش باش یاریمان كرد له‌به‌رامبه‌ر یۆڤى 

له‌باره‌ى یاری سبه‌ى شه‌ویان له‌به‌رامبه‌ر مه‌له‌گا زیزۆ ڕایگه‌یاند : ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ین له‌و یاریه‌ سه‌ركه‌وتوبین ڕاسته‌ مه‌له‌گا به‌قۆناغێكى باش تێناپه‌ڕێت له‌ڕیزبه‌ندى خوله‌كه‌ له‌دوا وه‌یه‌ به‌ڵام ده‌بێت به‌ئاسانى وه‌رى نه‌گرین  له‌به‌ده‌ست هێنانى سێ خاڵى یاریه‌كه‌ 

یانه‌ى ریال مه‌درید له‌ڕیزبه‌ندى خول له‌پله‌ى چواره‌مه‌ به‌ 64 خاڵ ، مه‌له‌گا له‌كۆتا ڕیزبه‌ندى خوله‌كه‌یه‌ به‌ 17 خاڵ 

شوان عه‌زیز