ته‌رمپ و ئه‌ردۆغان له‌ په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا باسییان له‌ قه‌یرانى سوریا كرد

هه‌ردوو سه‌ركرده‌كه‌ ڕێكه‌وتوون تا له‌ په‌یوه‌ندیه‌كى پته‌وه‌ و نزیك ببن

دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ 11ى نیسانى 2018، له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌ په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا باسىیان له‌ قه‌یران و ره‌وشى سوریایان كرد و ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى له‌ په‌یوه‌ندیه‌كى پته‌و بمێنێنه‌وه‌.

به‌ پێى لێدوانه‌كه‌ى كۆشكى سپى تێدا هاتووه‌ كه‌ سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ قسه‌ى له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان سه‌رۆكى توركیا كرد و گفتوگۆیان ده‌رباره‌ى قه‌یرانى ئێستاى سوریا كردووه‌ و هه‌ردوو سه‌ركرده‌كه‌ ڕێكه‌وتوون تا له‌ په‌یوه‌ندیه‌كى پته‌وه‌ و نزیك ببن ده‌رباره‌ى بارودۆخه‌كه‌ى.

كۆشكى سپى ورده‌كارى زیاترى ده‌رباره‌ى گفتۆگوكه‌ى نێوانیانى باس نه‌كردوه‌.

له‌ ئاژانسى هه‌واڵى ڕۆیته‌رز وه‌رگیراوه‌
وه‌رگێڕان و ئاماده‌كردنى/ سیروان عه‌زیز