فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی روسیا كه‌وته‌ خواره‌وه‌

ئه‌مڕۆ له‌ كاتژێر 45-9 خوله‌كی به‌یانی

وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 12 نیسانی 2018 فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی له‌ روژئاوای ئه‌و وڵاته‌ كه‌وته‌ خواره‌وه‌.

به‌ پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی سپوتینكی روسی وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا رایگه‌یاند: كه‌ ئه‌و فڕوكه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ كاتژێر 45-9 خوله‌كی به‌یانی به‌ كاتی موسكو له‌ كاتی راهێنانه‌كانیدا به‌ دوو فڕۆكه‌وانه‌وه‌ كه‌وتۆته‌ خواره‌وه‌.

 هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا جه‌ختیشی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ دوو فرۆكه‌وانه‌كه‌ له‌ دوای كه‌وتنی فڕوكه‌كه‌ سه‌لامه‌تن و هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌ سه‌ر ژیانیان نییه‌.