ئایفۆن ئێكس نه‌وه‌یه‌كی تازه‌ به‌رهه‌م ده‌هێنێت

مه‌به‌ستییه‌تی ركابه‌رایه‌تی سمارتفۆنی Huawei p20 pro بكات


دوای ئه‌وه‌ی به‌ سه‌ركه‌وتوویی ئایفۆن  " ئێكس" ی دروستكردوو بڵاویكرده‌وه‌ ، كۆمپانیای ئه‌پڵ بۆ ساڵی 2019 بریاریداوه‌ نه‌وه‌یه‌كی نوێ له‌م ئایفۆنه‌ به‌رهه‌م بهێنێت .

به‌ پێی راپۆرته‌كان نه‌وه‌ی نوێی ئایفون ئێكس ( 3  ) كامیرای ده‌بێت كه‌ توانای نزیككردنه‌وه‌ی 5 ئه‌وه‌نده‌ی هه‌یه‌، بێ ئه‌وه‌ی كوالیتی وێنه‌كه‌ گۆرانكاری به‌سه‌ردا بێت و تێكبچێت ،ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ ئایفۆن حه‌وت پڵه‌س و هه‌شت پڵه‌س له‌گه‌ل ئایفۆن ئێكس ته‌نیا 2 ئه‌وه‌نده‌ توانای نزیككردنه‌وه‌ی هه‌یه‌ .

نه‌وه‌ی نوێی ئایفۆن ئێكس خاوه‌نی لێنزی p6 ده‌بێت كه‌ یارمه‌تی زیاتری ئه‌پلیكه‌یشنه‌كانی ARKit   ده‌ده‌ات .

شاره‌زایانی بواری ته‌كنه‌لۆژیا ئه‌وه‌یان ئاشكراكردووه‌ كه‌ كۆمپانیای ئه‌پل به‌ زیادكردنی 3 لێنزی كامێرا مه‌به‌ستییه‌تی ركابه‌رایه‌تی سمارتفۆنی Huawei p20 pro بكات ، كه‌ خاوه‌نی 3 لێنزی كامیرایه‌ به‌ كوالیتییه‌كی به‌رز .