كلیپه‌كه‌ی گۆران به‌ ناوی " ماچ " ه‌

شێنێ هۆشیار وه‌ك ئه‌كته‌ر له‌ كلیپه‌كه‌دا رۆڵی گێڕاوه‌


هونه‌رمه‌ندی شاری سلێمانی " گۆران نووری" كه‌ چه‌ند ساڵێكه‌ له‌ ئه‌وروپا نیشته‌جێیه‌ ، ڤیدیۆ كلیپێكی تازه‌ی به‌ ناوی " ماچ " بڵاوكرده‌وه‌ .

تێكستی گۆرانییه‌كه‌ له‌ لایه‌ن " حه‌مه‌ سه‌عید ئیبراهیم " نووسراوه‌ و " ئاریۆس حه‌مه‌ سه‌عید " یش كاری دابه‌شكردنی مۆسیقا و ئاوازدانانی بۆ گۆرانییه‌كه‌ كردووه‌ ، كاری ده‌رهێنانی ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ش  له‌ لایه‌ن " غه‌ریب ره‌فیق " ه‌وه‌ له‌ شاری سلێمانی ئه‌نجامدراوه‌ .

خانمه‌ نمایشكاری جلوبه‌رگ " شێنێ هۆشیار " وه‌ك ئه‌كته‌ر له‌ كلیپه‌كه‌دا رۆڵی گێڕاوه‌ ، ئه‌م خانمه‌ پێشتریش له‌ چه‌ند ڤیدیۆ كلیپێكی دیكه‌ی گۆرانیبێژان وه‌ك ئه‌كته‌ر رۆڵی بینیوه‌ .
ئه‌م گۆرانیبێژه‌ خه‌ڵكی شاری سلێمانییه‌ و چه‌ند ساڵێك ده‌بێن له‌ ئه‌ورووپا نیشته‌جێیه‌، خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك له‌ ڤیدیۆ كلیپ و ئه‌لبوومی گۆرانییه‌ .