به‌ ڤیدیۆ..زه‌ردی كلیپه‌ تازه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌

له‌ ماوه‌ی ته‌نیا یه‌ك مانگدا 3 ڤیدیۆ كلیپی خۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌


گۆرانیبێژی كورد " نه‌وید زه‌ردی " له‌ ژێر ناوی " به‌ڵێن " نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی بڵاوكرده‌وه‌ .

ئه‌م گۆرانیبێژه‌ له‌ ماوه‌ی ته‌نیا یه‌ك مانگدا 3 ڤیدیۆ كلیپی خۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌  كه‌ دیارترینیان كلیپێك بوو له‌ ژێر ناوی " بڕۆ " به‌ شێوه‌ی دوێت له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند بانه‌ شێروان بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌ .

جێی باسه‌ هونه‌رمه‌ند " زه‌ردی " بریاری دابوو دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م سێ ڤیدیۆ كلیپیه‌ ئیتر واز له‌ گۆرانی به‌ زمانی كوردی بهێنێت ،به‌ڵام دوێنێ 4 شه‌ممه‌ دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م كلیپه‌ ئاماژه‌ی به‌ هیچ شتێكی له‌م بابه‌ته‌ نه‌كرد .