ئه‌میری سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنێت

ه‌كێكه‌ له‌م هه‌شت به‌شداربووانه‌ی گه‌یشتوونه‌ته‌ قۆناغی كۆتایی


له‌ به‌رنامه‌یه‌كی هونه‌ریدا به‌ ناوی " ئێكس فاكتۆری "  كه‌ پێشبركێیه‌ بۆ گۆرانی له‌ وڵاتی فنله‌ندا ، گه‌نجێكی كورد به‌ ناوی " رائید ئه‌میری " سه‌ركه‌وتنێكی باشی به‌ده‌ستهێناوه‌ و به‌ سه‌ركه‌وتوویی چه‌ند فۆناغێكی برٍیوه‌ .

ئه‌م به‌هره‌مه‌نده‌ له‌ ئێستادا یه‌كێكه‌ له‌م هه‌شت به‌شداربووانه‌ی گه‌یشتوونه‌ته‌ قۆناغی كۆتایی به‌رنامه‌كه‌ له‌سه‌ر ئاستی فنله‌ندا .

جێی باسه‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو  رێكه‌وتی 15/4/2018 له‌ یه‌كێك له‌ كه‌ناڵه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ نوێترین به‌رنامه‌ی " ئێكس فاكتۆری " پێشكه‌شده‌كرێت ، كه‌ كوردانی ئه‌م وڵاته‌ به‌ ئومێده‌وه‌ چاوه‌روانی سه‌ركه‌وتنی ئه‌میری لێ ده‌كه‌ن .