ژیانی موعه‌مه‌ر قه‌زافی ده‌بێته‌ زنجیره‌ درامایه‌كی ته‌له‌فزیۆنی

دراماكه‌ پشتی به‌ چه‌ندین په‌رتووكی تایبه‌ت له‌سه‌ر ژیانی قه‌زافی به‌ستووه‌

نیاز وایه‌ به‌منزیكانه‌ تۆڕی كه‌ناڵه‌كانی ئه‌مازۆن بۆ به‌رهه‌مهێنانی دراما، ژیانی موعه‌مه‌ر قه‌زافی سه‌ركرده‌ی كۆچكردووی لیبیا له‌ زنجیره‌ درامایه‌كدا زیندوو ده‌كاته‌وه‌.

ئه‌و زنجیره‌ درامایه‌له‌ ژێر ناوی "گه‌رده‌لوولی لم" ده‌بێت له‌ ده‌رهێنانی محه‌مه‌د دیابه‌ و به‌رهه‌مێكی هاوبه‌شی نێوان "Anonymous Content و O3 Productions"ـه‌.

دراماكه‌ كه‌ باس له‌ ژیانی قه‌زافی، ده‌كات، كاتێك قه‌زافی گه‌نجێكی هه‌ژاره‌ و گێڕانه‌وه‌كه‌ له‌گه‌ڵ قۆناغه‌ جیاوازه‌كانی ژیانی قه‌زافی به‌رده‌وام ده‌بێت، تا ده‌بێته‌ سه‌ركرده‌ و هه‌موو ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌، كه‌ له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودا به‌سه‌ر وڵاتی لیبیادا هاتوون، كه‌ بۆ ماوه‌ی 40 ساڵ له‌ده‌سه‌ڵات بوو.

 شایانی باسه‌ سه‌رچاوه‌ی دراماكه‌ پشتی به‌ چه‌ندین په‌رتووكی تایبه‌ت له‌سه‌ر ژیانی قه‌زافی به‌ستووه‌ .

سه‌رچاوه‌/ ئاژانسه‌كان

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی