مووچەی وه‌زاره‌تی ناوخۆ هاوشێوەی مووچەی فەرمانبەرانی ئاسایی ده‌بێت

ڕۆژی یەكشەممه‌ بەفەرمی ڕادەگەیەنرێت


بە وەزارەتی ناوخۆ ڕاگەیەنراوە كە لیستی مووچەكانیان هاوشێوەی مووچەی فەرمانبەرانی ئاسایی ئامادە بكات، واتا به‌ سیسته‌می نوێی مووچه‌.

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی دارایی و ئابووری، بڕیار لەسەر شێوازی سیستەمی نوێ‌ بۆ پاشەكەوت لە مووچەی هێزەكانی ناوخۆ دراوە و ڕۆژی یەكشەممه‌ بەفەرمی ڕادەگەیەنرێت.

له‌ گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك، بە وەزارەتی ناوخۆ ڕاگەیەنراوە كە لیستی مووچەكانیان هاوشێوەی مووچەی فەرمانبەرانی ئاسایی ئامادە بكەن و بەسیستەمی پاشكەوتی نوێ‌ كە لە 400 هەزار دینار بۆ خوارەوە پاشكەوتی لێ ناكرێت.

سیستەمی پاشەکەوتی مووچەی وەزارەتی ناوخۆ بەهەمان سیستەمی مووچەی فەرمانبەرانی شارستانی دەبێت، جگە لە یەکەی پاسەوانی لە زێڕەڤانی و یەکەی پاسەوانی لە بەرگری و فریاکەوتنی سلێمانی و پاسەوانی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیس".

کۆتایی مانگی ڕابردوو، حکوومەتی هەرێمی کوردستان سیستەمێکی نوێی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتە مەدەنییەکانی ڕاگەیاند و کە لێبڕینەکە لە (10%) بۆ (30%) دەبێت.