ئه‌مڕۆ ئه‌م شوێنانه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرن

به‌ پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه‌

به‌ پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه‌، ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌12/4/ 2018 ئه‌م شوێنانه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرن. ئه‌نجوومه‌نی داده‌ری، وه‌زاره‌تی داد، وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان، وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی، ده‌سته‌ی ده‌سپاكی، كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ، ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌، ده‌سته‌ی ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، ده‌زگای مین، دیوانی چاودێری دارایی.

ئاماده‌كردنی: رزگار