كۆمپانیاكانی‌ فڕۆكه‌وانی‌ رێڕه‌وی‌ گه‌شته‌كانیان ده‌گۆڕن

‌بەهۆی هێرشی‌ ئه‌مریكا بۆ سه‌ر سوریا


به‌ هۆى هه‌ڕه‌شه‌كانى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌ سووریا، زۆرێك له‌ كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه‌كان رێڕه‌وى گه‌شته‌كانیان به‌ ئاسمانى سووریادا گۆڕى و زۆرتر ئاسمانى هه‌رێمى كوردستان به‌كارده‌هێنن.

دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ رێكخراوی‌ ئه‌وروپی‌ بۆ سه‌لامه‌تی‌ ئاسمانی‌ (یۆرۆكۆنترۆڵ‌) هۆشداری‌ دا له‌ ئه‌گه‌ری‌ ئه‌نجامدانی‌ هێرشی‌ سه‌ربازی‌ ئه‌مریكا بۆسه‌ر سوریا، به‌شێك له‌ كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه‌ گه‌وره‌كانی‌ جیهان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ رێڕه‌وی‌ گه‌شتی‌ فڕۆكه‌كانیان گۆڕی‌.

وته‌بێژێك به‌ناوی‌ كۆمپانیای‌ ئێر فرانس رایگه‌یاند كه‌ دوای‌ هۆشدارییه‌كه‌، كۆمپانیاكه‌یان رێڕه‌وی‌ هه‌ندێك له‌ گه‌شته‌كانی‌ گۆڕیوه‌ له‌وانه‌ گه‌شته‌كانی‌ بۆ به‌یروتی‌ پایته‌ختی‌ لوبنان و ته‌لئه‌بیبی‌ پایته‌ختی‌ ئیسرائیل.

هاوكات كۆمپانیای‌ فڕۆكه‌وانی‌ ئیزی‌ جێت رایگه‌یاند كه‌ رێڕه‌وی‌ به‌شێك له‌ گه‌شته‌كانی‌ بۆ ته‌لئه‌بیبی‌ پایته‌ختی‌ ئیسرائیل ده‌گۆڕێت.