سه‌رۆكی ئه‌مریكا: به‌ مووشه‌كی نوێ و زیره‌ك له‌ سوریا ده‌ده‌ین

پێوست ناكات رووسیا خۆی به‌ شه‌ریكی كه‌سێك بزانێ كه‌ چه‌كی كیمیاوی به‌كار ده‌هێنێت

سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایده‌گه‌ێنێ، به‌ مووشه‌كی نوێ و زیره‌ك له‌ سوریا ده‌ده‌ین و پێوستیش ناكات رووسیا خۆی به‌ شه‌ریكی كه‌سێك بزانی كه‌ چه‌كی كیمیاوی به‌كار ده‌هێنێت.

دۆناڵد تره‌مپ ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا په‌یامێكی هه‌ڕه‌شه‌ ئامێزی ئاراسته‌ی رووسیا كردو رایگه‌یاند: پێوست ناكات رووسیا خۆی به‌ شه‌ریكی كه‌سێك بزانێ كه‌ چه‌كی كیمیاوی به‌كار ده‌هێنێت و هه‌روه‌ها بریاریشدا به‌ مووشه‌كی زیره‌ك هێرش بكرێته‌ سه‌ر سوریا.

هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا گوتیشی: به‌ مووشه‌كی نوێ و زیره‌ك له‌ سوریا ده‌ده‌ین و پێویسته‌ رووسیا خۆی بۆ ئه‌و مووشه‌كانه‌ ئاماده‌ بكات.