به‌ ڤیدیۆ.. ئافره‌تێك له‌ به‌رنامه‌یه‌كی راسته‌وخۆ لووتی خۆی لێده‌كاته‌وه‌

تووشی نه‌خۆشی نه‌مانی به‌رگری له‌ش بووه‌

ئافره‌تێكی بریتانی به‌ ناوی (جاین هاردمان) له‌ به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی راسته‌وخۆ، لووتی خۆی  به‌ شێوه‌یه‌كی نامۆ و سه‌یر لێده‌كاته‌وه‌ .

هاردمان تووشی نه‌خۆشی نه‌مانی به‌رگری له‌ش بووه‌ به‌م هۆییه‌وه‌ لووتی خۆی له‌ده‌ست داوه‌،بۆیه‌ لووتێكی ده‌ستكردی جوانكاری بۆدانراوه‌ له‌سه‌ر موگناتیسێكی بچووك جێگیر كراوه‌.

هاردمان كه‌ كه‌سێكی  بواری چالاكی مه‌ده‌نییه‌ ، هاوڵاتیان له‌م جۆره‌ نه‌خۆشییه‌ ئاگاردار ده‌كاته‌وه‌ باس له‌ ئه‌زموونی خۆی بۆ هاوڵاتیان ده‌كات.

سه‌رچاوه‌/ سپۆتینك

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی