گواردیۆلا یه‌كه‌م راهێنه‌ره‌ له‌مێژووى مانچسته‌ر سیتى كه‌له‌هه‌فته‌یه‌ك دووچارى سێ شكستى له‌دوای یه‌ك ده‌بێت

به‌هۆى شكست هێنان له‌چامپیۆنس لیگ كرایه‌ ده‌ره‌وه‌ى خوله‌كه‌

له‌قۆناغى هه‌شتى خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا ، له‌یارى چوون و گه‌ڕانه‌وه‌دا یانه‌ى مانچسته‌ر سیتى به‌سه‌ركردایه‌تى راهێنه‌ر پیپ گواردیۆلا دوو چارى شكست ده‌بێت له‌هه‌ردوو یاریدا له‌به‌رامبه‌ر لێڤه‌رپولى ئینگلیزى ، پیپ گواردیۆلا ناوى ده‌چێته‌ مێژوو له‌گه‌ل مانچسته‌ر سیتى به‌جۆرێك له‌هه‌فته‌یه‌ك دووچارى سێ شكستى له‌دوای یه‌ك دێت ، گواردیۆلا له‌یاری چوون له‌هه‌فته‌ى پێشوو له‌به‌رامبه‌ر لێڤه‌رپول دووچارى دۆڕان هات به‌ئه‌نجامى سێ گۆلی بێ به‌رامبه‌ر ، دواتر له‌دێربى مانچسته‌ر دووچارى دۆڕان ده‌بێت به‌ئه‌نجامى سێ گۆل له‌به‌رامبه‌ر دوو گۆل ، ئێواره‌ى ڕۆژى سێشه‌ممه‌ له‌یاری گه‌ڕانه‌وه‌ له‌قۆناغى چاره‌گى كۆتایی خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا دووچارى شكستى سێیه‌م هات له‌هه‌فته‌یه‌كدا به‌هۆیه‌وه‌ ماڵئاوایی له‌خوله‌كه‌كرد ، له‌كۆی هه‌وڵ و كاره‌كانى پیپ گواردیۆلا له‌م قۆناغه‌دا شكستى هێنا له‌گه‌یشتنى به‌قۆناغى پێش كۆتایی خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا 

ئه‌نجامى سێ یاری شكستى مانچسته‌ر سیتى له‌هه‌فته‌یه‌كدا به‌م شێوه‌بوو

مانچسته‌ر سیتى  0 - 3 لێڤه‌رپول
مانچسته‌رسیتى 2 - 3 مانچسته‌ریونایتد
مانچسته‌ر سیتى 1 - 2 لێڤه‌رپول 

شوان عه‌زیز