كاپیلۆ دوای هه‌ریه‌ك له‌میسى و ڕۆناڵدۆ ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ ده‌بێته‌ باشترینى جیهان

كاپیلۆ ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ ده‌بێت به‌كریستیانۆى نوێ له‌به‌دیار كه‌وتنى

راهێنه‌رى ئیتاڵى فابیۆ كاپیلۆ له‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له‌ڕۆناڵدۆى پورتوگالى ، ئه‌ستێره‌ى ریال مه‌درید و میسى ئه‌رژه‌نتینى ئه‌ستێره‌ى بارسێلۆنا ، لێدوانى هه‌یه‌ ، ڕایده‌گه‌یه‌نێـت ئه‌م دوو ئه‌ستێره‌یه‌ بۆ دوو ساڵى دیكه‌ ده‌توانن ببن به‌باشترینى جیهان . 
كاپیلۆ له‌دیمانه‌ى ڵه‌گه‌ڵ كه‌ناڵى سپۆتى ئیتاڵى ، دوای دوو ساڵ ئه‌و دوو ئه‌ستێره‌یه‌ ، ناتوانن له‌ڕكابه‌رى بمێننه‌وه‌ بۆ به‌ده‌ست هێنانى نازناوى باشترینى جیهان ، به‌ڵكو دوای ئه‌و كاته‌ نزیكترین یاریزان و ئه‌ستێره‌ باڵۆن دۆر به‌ده‌ست بهێنێـت مباپى ئه‌ستێره‌ى پاریس سانجێرمان ده‌بێت ، كه‌به‌ كریستیانۆى نوێ ناوزه‌دى ده‌كه‌م كه‌له‌داهاتوو ده‌توانێ دیار بێت و ببێت به‌ژماره‌ .

له‌باره‌ى ئه‌ستێره‌ى به‌ڕازیلى نێیمار ، كاپیلۆ بۆ كه‌ناڵى سپۆرتى ئیتاڵى ڕایده‌گه‌یه‌نێت ، نێیمار پێویستى به‌هه‌وڵى باشتر هه‌یه‌ تابتوانێ له‌ڕكابه‌ری دابێ و باڵۆن دۆر به‌ده‌ست بهێنێ له‌داهاتوو .
هه‌ریه‌ك له‌لیۆنێل میسى ئه‌ستێره‌ى ئه‌رژه‌نتینى و ڕۆناڵدۆى پورتوگاڵی له‌ده‌ساڵى ڕابردوو كۆنترۆڵى تۆپی زێرینیان كردووه‌ له‌به‌ده‌ست هێنانى ، كه‌هه‌ریه‌كه‌یان بۆ پێنج جار بووه‌ به‌باشترینى جیهان ..

شوان عه‌زیز