به‌ڤیدیۆ.. گۆڵپارێزێك له‌ دوا كاتی زیادكراودا گۆڵێكی سه‌رنج راكێش تۆمار ده‌كات

تیپه‌كه‌ی له‌ دۆڕانێكی مسۆگه‌ر رزگار ده‌كات

له‌ خولی پله‌ نایابی بۆسنه‌و هه‌رسنگ له‌ یاری نێوان یانه‌ی زیلگزنیگار و شیرۆكی بریغ، كیوسیڤسكی ، گۆڵپارێزی یانه‌ی زیلگزنیگار له‌ دوا كاتی زیادكراودا گۆڵێكی سه‌رنج راكێش تۆمار ده‌كات و به‌و گۆڵه‌ش تیپه‌كه‌ی له‌ دۆڕانێكی مسۆگه‌ر رزگار ده‌كات .

گۆڵپارێزه‌كه‌ گۆڵه‌كه‌ی له‌ دووری 60 مه‌تر تۆماركردووه‌و له‌و كاته‌ی گۆڵچی تیپی به‌رامبه‌ر له‌گۆڵه‌كه‌ی خۆی هاتبووه‌ ده‌ره‌وه‌و بێ ئاگابووه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار