ئایفۆنی ره‌نگ سوور ده‌كه‌وێته‌ بازار

ئاماژه‌یه‌كه‌ بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئایدز .

كۆمپانیای ئه‌پل هه‌ردوو مۆبایلی ئایفۆن هه‌شت و هه‌شت پله‌س به‌ ره‌نگی سوور ده‌خاته‌ بازاره‌وه‌ .

پێگه‌ی " ماكرومۆرس " ئاشكرایده‌كات ، بیرۆكه‌ی به‌كارهێنان و هه‌ڵبژاردنی ره‌نگی سوور بۆ مۆبایلی ئایفۆن هه‌شت و هه‌شت پله‌س ئاماژه‌یه‌كه‌ بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئایدز .

هه‌ردوو مۆبایلی ئایفۆن  هه‌شت و هه‌شت پله‌سی ره‌نگ سوور به‌ هه‌ردوو قه‌باره‌ی 64 گێگابایت و 256 گێگابایت ده‌كه‌ونه‌ بازار .

جێی باسه‌ ئایفۆن 8 به‌ قه‌باره‌ی 64 گێگابایت نرخه‌كه‌ی 699 دۆلاره‌ و 256 گێگابایته‌كه‌شی به‌ 849 دۆلاره‌ ، به‌ڵام ئایفۆن 8 پله‌س به‌ قه‌باره‌ی 64 گێگابایت نرخه‌كه‌ی 799 دۆلاره‌ و 256 گێگابایته‌كه‌شی به‌ 949 دۆلاره‌ .