به‌ ڤیدۆ.. دیلینار به‌ زاراوه‌ی سۆرانی كلیپێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

له‌ هه‌فته‌ی داهاتوودا له‌ نێو ته‌له‌ڤزیۆنه‌كاندا بڵاویده‌كاته‌وه‌


     
خانمه‌ گۆرانیبێژی باكووری كودستان " دیلینار یه‌ڵدز " به‌ زاراوه‌ی سۆرانیی تازه‌ترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی بڵاوده‌كاته‌وه‌ .

ئه‌م گۆرانیبێژه‌ له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام گرته‌یه‌كی كورتی له‌ كلیپه‌ تازه‌كه‌ی بڵاوكردووته‌وه‌ و بریاریش وایه‌ له‌ هه‌فته‌ی داهاتوودا له‌ نێو تۆره‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ته‌له‌ڤزیۆنه‌كاندا بڵاویبكاته‌وه‌ .

دیلینار  قوتابی به‌شی میوزیكی كۆلیژی هونه‌ره‌ له‌ ئیسته‌نبۆل و خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك له‌ ڤیدیۆ كلیپ و ئه‌لبوومی گۆرانییه‌ و به‌ مه‌به‌ستی سازكردنی ئاهه‌نگ و كونسێرت ماوه‌ ماوه‌ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات .