خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤی لاند: سه‌رمایه‌ خه‌یاڵیه‌كه‌ی شاسوار نایاسایی و فرو فێڵه‌

شاسوار عه‌بدولواحید به‌ ڕێگه‌ی غه‌ش و ئحتیال كۆمپانیای چاڤیلاندی دامه‌زراندووه‌

ئه‌مرۆ زیاتر له‌ 100 خاوه‌نپشكی پرۆژه‌ی چاڤیلاند له‌ سلێمانی سكالای یاساییان له‌ دژی "شاسوار عه‌بدولواحید"ی خاوه‌نی كۆمپانیای چاڤی لاند تۆمار كرد و داوا ده‌كه‌ن په‌ پێی یاسا ناوبراو سزا بدرێت.

له‌ سكاڵا نامه‌یه‌كدا بۆ دادوه‌ری دادگای لێكۆڵینه‌ه‌ی سلێمانی ئه‌مرۆ 100 خاوه‌نپشكی چاڤی لاند، داوای مافی یاسایی خۆیان ده‌كه‌ن و داوا ده‌كه‌ن شاسوار عه‌بدولواحید و  2 پارێزه‌ری ناوبراو به‌ ناوه‌كانی ( ڕێباز مه‌حمود حه‌مه‌ ساڵح ) و (هاوڕێ یاسین) بدرێنه‌ دادگاو به‌ سزای یاسایی بگه‌یه‌ندرێن.

له‌ سكاڵاكه‌دا هاتووه‌: له‌ ساڵی 2012 "شاسوار عه‌بدولواحید" به‌ ڕێگه‌ی غه‌ش و ئحتیال كۆمپانیای چاڤی لاندی دامه‌زراندووه‌ و ده‌ستی كردووه‌ به‌ پشك فرۆشتن به‌ نایاسایی و فرو فێڵ و بۆ به‌ یاسایی كردنی مامه‌ڵه‌ی دامه‌زراندنی كۆمپانیاكه‌ش هه‌ردوو پارێزه‌ری ناوبراو واژۆی 99 خاوه‌نپشكیان ته‌زویر كردووه‌ به‌ بێ ئاگاداری خۆیان كردوویانن به‌ دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیاكه‌ و گرێبه‌ستێكی نایاساییان دروستكردووه‌ و به‌ رێگه‌ی فرو فێڵ سارماییه‌كی خه‌یاڵیان بۆ شاسوار عه‌بدولواحید دیاریكردووه‌ به‌ بڕی (105) ملیار دینار.

خاوه‌ن پشكه‌كان له‌ سكاڵاكه‌دا ده‌شڵێن: هه‌رسێ ناوبراو چه‌ندین كاری نایاسایی و فرو فێڵی تریان كردووه‌ و له‌ ساڵی 2011 وه‌ تا ئێستا كه‌ 2018 یه‌ به‌رده‌وامن له‌ فرو فێڵه‌كانیان.