ڕیزبه‌ندى یانه‌كانى خولى نایابى كوردستان

یاریه‌كانى ئه‌م وه‌رزه‌ى خول به‌به‌شدارى نۆ یانه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت


به‌سه‌رپه‌رشتى یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان ، یاریه‌كانى ئه‌م وه‌رزه‌ى خولى تۆپى پێى یانه‌ پله‌ نایابه‌كانى به‌رده‌وامى هه‌یه‌ ، به‌به‌شدارى نۆ یانه‌ یاریه‌كانى ئه‌م وه‌رزه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت ، ڕۆژى دووشه‌ممه‌ دوای به‌ڕێوه‌چوونى  یاریه‌كانى گه‌ڕى یازده‌ له‌قۆناغى دووه‌م كه‌هیچ یانه‌یه‌ك له‌م هه‌فته‌یه‌ نه‌یتوانى سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت ، كۆی یاریه‌كان به‌یه‌كسانبوون به‌كۆتا هات ، له‌دوای یازده‌ گه‌ڕ ریزبه‌ندى یانه‌كان به‌م شێوه‌یه‌

1-  برایه‌تى 18 خاڵ
2- هه‌ندرێن 18 خاڵ
3- ئارارات 16 خاڵ
4-  زێره‌ڤانى 15 خاڵ
5- هه‌ولێر 13 خاڵ
6- پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر 12 خاڵ
7-زاخۆ 11 خاڵ
8- شێروانه‌ 9 خاڵ
9- نه‌ورۆز 5 خاڵ
یانه‌ى هه‌ولێر  له‌یارى گه‌ڕِی یازده‌یه‌م دا چاوه‌ڕِوان بوو