بۆ یاریه‌كه‌ى چوارشه‌ممه‌ ئه‌م یاریزانانه‌ى ریال یارى ناكه‌ن له‌به‌رامبه‌ر یۆڤانتۆس

ماركا پلانێكى نوێى زێدان بۆیارى گه‌ڕانه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كات


سبه‌ى چوارشه‌ممه‌ كاتژمێر 9:45 خوله‌كى شه‌و به‌كاتى هه‌ولێر ، له‌میانى یاریه‌كانى گه‌ڕانه‌وه‌ له‌قۆناغى چاره‌گى كۆتایی خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا ، ریال مه‌درید میواندارى یۆڤانتۆس ده‌كات ،  یانه‌ مه‌دریدیه‌كه‌ یارى چوون له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ ئیتاڵیه‌كه‌ به‌ئه‌نجامێكى باش براوه‌ بوو كاتێك به‌سێ گۆلى بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر یۆڤى دا تۆمار كرد . بۆ یارى گه‌ڕانه‌وه‌ ریال مه‌درید دووچارى گرفتى یاریزان ده‌بێت له‌به‌شدارى كردنیان تایبه‌ت له‌هێلى به‌رگرى ، رۆژنامه‌ى ماركاى ئیسپانى بڵاوى ده‌كاته‌وه‌ ، سێرجۆ رامۆس به‌هۆى بوونى دوو كارتى زه‌رد ناتوانێ یاری بكات ، وه‌ناچۆ به‌هۆى پێكانه‌وه‌ ناوبراویش به‌شدار نابێت له‌یاریه‌كه‌ ، وه‌گومان هه‌یه‌ له‌به‌شدارى نه‌كردنى ڤاییخۆ به‌هۆى پێكانه‌وه‌ نه‌توانێ به‌شدارى یاریه‌كه‌ بكات ، ماركا ڕایده‌گه‌یه‌نێت زێدان یاری به‌ كاسیمیرۆ ده‌كات له‌هێلى دڵى به‌رگرى له‌پاڵ به‌رگریكارانى دیكه‌دا .


شوان عه‌زیز