ئه‌لێگرى بۆ ڕیال مه‌درید سوپرایزمان ده‌بێت ، به‌چوار هێرشبه‌ر یارى ده‌كه‌ین

یانه‌ ئیتاڵیه‌كه‌ بێ هیوا نه‌بووین له‌په‌ڕینه‌وه‌مان بۆ قۆناغى داهاتوو


ماسیمیلیانۆ ئه‌لێگرى راهێنه‌رى یانه‌ى یۆڤانتۆسى ئیتاڵى ،پلانى داناوه‌ بۆ یارى گه‌ڕانه‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید به‌پلانێكى نوێى هێرش بردن ده‌ست به‌یاركردن بكات له‌به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید له‌پێناو براوه‌بوونى له‌یاریه‌كه‌ و وه‌قه‌ره‌بووى ئه‌نجامى یارى چوون بكاته‌وه‌، كاتێك به‌ئه‌نجامى سێ گۆلی بێ به‌رامبه‌ر شكستى هێنا .

ئه‌لێگرى له‌یارى گه‌ڕانه‌وه‌دا له‌تواناكانى هێرشبه‌رى یانه‌كه‌ى دیبالا بێ به‌ش ده‌بێت به‌هۆى بوونى دوو كارتى زه‌رد ناتوانێ یاری بكات ، ئه‌و راهێنه‌ره‌ رایگه‌یاندووه‌ له‌به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید كاری باش و سوپرایزمان ده‌بێت بۆ ریال ، به‌چوار هێرشبه‌ر له‌به‌رامبه‌ریان یاری ده‌كه‌ین ،له‌پێناو په‌ڕینه‌وه‌ بۆ قۆناغى داهاتوو .

ڕۆژنامه‌ى تۆتۆ سپۆرتى ئیتاڵى ڕایده‌گه‌یه‌نێت ،  له‌غیابى یارى نه‌كردنى دیبالا ، ئه‌لێگرى 
قه‌ره‌بووى یاری نه‌كردنى شوێنى ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ ده‌كاته‌وه‌ به‌جۆرێك جێگاى شوێنى دیار نه‌بێت به‌ڵكو شوێن گره‌وانى له‌ئاستێكى باش دابن  ، وه‌ك پێشبینی ده‌كرێ له‌سه‌ر لێدوانه‌كه‌ى ئه‌لێگرى كه‌ڕۆژنامه‌ ئیتاڵیه‌كه‌ بلاوى كردووه‌ته‌وه‌ راهێنه‌رى یۆڤى به‌چوار هێرشبه‌ر یاری بكات له‌پێناو تۆمارێكى باش و شكست هێنانى ریال مه‌درید له‌یارى گه‌ڕانه‌وه‌ گه‌ر بیانه‌وێـت سه‌ركه‌ون بۆ قۆناغى داهاتوو پێویستیان به‌ئه‌نجامێكى گه‌وره‌یه‌ ، وێڕای به‌هێزى پێكهاته‌ى ریال مه‌درید و ئه‌نجامى یاری چوون كه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندیانه‌ به‌ڵام یانه‌ ئیتاڵیه‌كه‌ وه‌ك له‌لێدوانه‌كانیان بێ هیوا نه‌بوون له‌گه‌یشتنیان به‌قۆناغى داهاتوو ، وه‌به‌پلان و به‌رنامه‌ یارى گه‌ڕانه‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید ئه‌نجام ده‌ده‌ن  .

سبه‌ى چوارشه‌ممه‌ ، كاتژمێر 9:45 شه‌و به‌كاتى هه‌ولێر له‌یارى گه‌ڕانه‌وه‌ له‌قۆناغى هه‌شتى خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا ، ریال مه‌درید میواندارى یۆڤانتۆس ده‌كات 

شوان عه‌زیز