نرخی نه‌وت ڕوو له‌ هه‌ڵكشان ده‌كات

نرخی نه‌وت به‌هۆی بڕیارێكی ترەمپ ڕووی له‌ نزمبوونه‌وه‌ كردبوو

دوێنێ شه‌و جارێكی دیكه‌ نرخی نه‌وت ڕووی له‌ هه‌ڵكشان كرده‌وه‌ و هه‌ر بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بۆڕسه‌كانی جیهان بە (68) دۆلار و (41) سەنت مامەڵەی پێوەکرا . 

هاوکات بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بە (63) دۆلار و (32) سەنت مامەڵەی پێوەکرا و به‌رمیلێك نه‌وتی ئۆپێك به‌ (64) دۆلار و (82) مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا .

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا نرخی نه‌وت به‌هۆی بڕیارێكی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ زیادكردنی باجی گومرکی بۆ سه‌ر کاڵای هاوردەکراو لە چین ڕووی له‌ نزمبوونه‌وه‌ كردبوو.