دڤۆركۆڤیچ: سزاى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان گومانى له‌لاى وه‌به‌رهێنه‌ران دروست كردووه‌

دڤۆركۆڤیچ: گرنگ بوو بۆ ڕوسیا ئه‌و گومانه‌ كه‌م بكاته‌وه‌ و دڵنیایى بدات به‌ كۆمپانیاكان

به‌پێى هه‌واڵێكى رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 10ـى نیسانى 2018 ، جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕوسیا ئه‌ركادى دڤۆركوڤیچ رایگه‌یاند: سه‌پاندنى سزا نوێیه‌كه‌ى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ سه‌ر هه‌ندێك كۆمپانیاى ڕوسى گومانى بۆ هه‌موو وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانى ڕوسیا دروست كردووه‌ .

دڤۆركۆڤیچ هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: گرنگ بوو بۆ ڕوسیا ئه‌و گومانه‌ كه‌م بكاته‌وه‌ و دڵنیایى بدات به‌ كۆمپانیاكان.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ڕۆژى هه‌ینى سزاى سه‌ره‌كى نوێی سه‌پاند دژى هه‌ندێك له‌ بازرگان و كۆمپانیا و به‌رپرسه‌ ڕووسیه‌كان، ئه‌م سزا نوێیه‌ى ئه‌مریكا به‌سه‌ر ڕوسیا بووه‌ مایه‌ى سه‌رسوڕهێنه‌رى هاوپه‌یمانه‌كانى سه‌رۆك ڤلادمیر پوتین و كاردانه‌وه‌ى واشنتۆن بۆ سه‌ر مۆسكۆ به‌ جووڵه‌یه‌كى په‌لامارده‌رى دووژمنایه‌تى ناوبرد.

ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان هۆى سه‌پاندنى ئه‌م سزا نوێیه‌ى له‌ چوارچێوه‌ى چالاكییه‌ خراپه‌كانى مۆسكۆ و ده‌ستێوه‌ردانى له‌ ده‌نگدانى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا له‌ ساڵى 2016 .


ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانی / سیروان عه‌زیز