له‌ڕێگه‌ی unsend ی مێسنجه‌ری فه‌یسبووك ده‌توانی نامه‌ی نێردراوی خۆت لای هاوڕێكه‌شت بسڕیه‌وه‌

چیتر نیگه‌رانی ئه‌و نامانه‌ نابین كه‌ به‌هه‌ڵه‌ ده‌نێردرێن و ئاره‌زووی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین لای كه‌سی به‌رامبه‌ر نه‌مێنن

به‌پێی هه‌واڵێكی thenextweb  كۆمپانیای فه‌یسبووك له‌داهاتوودا خزمه‌تگوزاری unsend زیاد ده‌كات بۆ نامه‌كانی ناو مێسنجه‌ر تاكوو به‌كارهێنه‌ر له‌ڕێگه‌یه‌وه‌ بتوانێت ئه‌و نامانه‌ بسڕێته‌وه‌ كه‌ ناردوونی بۆ هاوڕێكانی لای خۆی و هاوڕێیه‌كه‌شی.

له‌ ئێستادا، به‌كارهێنه‌رانی مێسنجه‌ری فه‌یسبووك ناتوانن ئه‌و نامه‌ نێردراوانه‌ بسڕنه‌وه‌ كه‌ ناردوویانه‌ بۆ هاوڕێكانیان و به‌سڕینه‌وه‌یان هێشتا كۆپیه‌ك لای به‌رامبه‌ر هه‌رده‌مێنێت، به‌ڵام له‌مه‌وبه‌دوا پاش زیادكردنی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌، چیتر نیگه‌رانی ئه‌و نامانه‌ نابین كه‌ به‌هه‌ڵه‌ ده‌نێردرێن و ئاره‌زووی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین لای كه‌سی به‌رامبه‌ر نه‌مێنن.

فه‌یسبووك كه‌ خاوه‌نی ئینسته‌گرام و واتسئاپیشه‌ هه‌مان ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌ی كه‌ ده‌یه‌وێت بیخاته‌ ناو مێسنجه‌ری فه‌یسبووك، له‌ ئێستادا بۆ هه‌ردوو ئه‌پی ئاماژه‌ بۆكراو زیادكردووه‌ و به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن نامه‌كان لای خۆیان و هاوڕێكانیشیان بسڕنه‌وه‌. به‌ڵام ئه‌وه‌ی تاكوو ئێستا له‌ مێسنجه‌ردا هه‌بووه‌، ته‌نها Secret conversation بووه‌.

شایه‌نی باسه‌،به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌ بێت، چه‌ند جارێك گفتوگۆی زیادكردنی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ كراوه‌ بۆ مێسنجه‌ری فه‌یسبووك پێده‌چێت به‌م زووانه‌ به‌رده‌ست ببێت.

سه‌رچاوه‌ / تێك ئای

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی