رۆحانی هه‌ڕه‌شه‌ له‌ تره‌مپ ده‌كات

وه‌ڵامێكی به‌هێزمان ده‌بێ

سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران هۆشداری ده‌داته‌ ئه‌مریكا و رایده‌گه‌ێنێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا له‌ رێككه‌وتننامه‌ی ناوه‌كی بكشێته‌وه‌، په‌شیمان ده‌بنه‌وه‌، چونكه‌ وه‌ڵامێكی به‌هێزمان ده‌بێ.

به‌ پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی فارس حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ رێوره‌سمی رۆژی نیشتمانی ناوه‌كی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاندووه‌: ئێران رێككه‌وتننامه‌ی ناوه‌كی پێشێل نه‌كردووه‌، ئه‌گه‌ریش ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌ بكشێته‌وه‌ ئه‌وا په‌شیمان ده‌بنه‌وه‌.

هه‌روه‌ها گوتیشی: ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ بكه‌ن وه‌ڵامێكی به‌هێزمان ده‌بێ كه‌ به‌ خه‌یاڵیاندا نه‌هاتووه‌و له‌ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی تریش ئه‌مه‌ ده‌بینن.

ئاماده‌كردنی: رزگار