بۆساڵى 2030سه‌رمایه‌ى ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانى جیهان ده‌گاته‌ 305 تریلیون دۆلار

ساڵی دوو هه‌زار هه‌شت به‌ بڕی شه‌ستو چوار له‌ سه‌دا له‌ سه‌رمایه‌ی هه‌موو جیهان كه‌وتوته‌ ده‌ستی یه‌ك له‌ سه‌دی دانیشتووان

به‌پێ شیكارییه‌كی ئابوری نوێ  به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌لئاوسانه‌ی كه‌ له‌ داهاتی سه‌رمایه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان جیهانی هه‌یه‌ ، بۆ ساڵی دوو هه‌زار و سی   سه‌رمایه‌داره‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان كه‌ سه‌دا یه‌كى هه‌موو دانیشتووانی جیهان ده‌گرێته‌وه‌ ده‌بنه‌ خاوه‌نی سێ سه‌د و پێنج تریلیون دۆلار ، له‌ ئێستادا سه‌د و چل تریلیون دۆلار سه‌رمایه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی  جیهانه، به‌ڵام دوابه‌دوای قه‌یرانه‌ ئابورییه‌ جیهانییه‌كه‌ی ساڵی دوو هه‌زار هه‌شت به‌ بڕی شه‌ستو چوار له‌ سه‌دا له‌ سه‌رمایه‌ی هه‌موو جیهان كه‌وتوته‌ ده‌ستی یه‌ك له‌ سه‌دی دانیشتووان كه‌ ده‌وله‌مه‌نده‌ سه‌رمایه‌داره‌كانی هه‌موو جیهانه‌بۆیه‌  به‌و شێوه‌ به‌رچاوه‌ سه‌رمایه‌كه‌یان زیاد ده‌كات  .

شیلان بیبانى