كیشوه‌ری ئه‌فریقیا ده‌بێت به‌ دوو كه‌رت

درزێكی گه‌وره‌ به‌ درێژایی چه‌ندین كیلۆمه‌تر له‌ باشووری رۆژئاوای وڵاتی كینیا درووستبووه‌

درزێكی گه‌وره‌ به‌ درێژایی چه‌ندین كیلۆمه‌تر له‌ باشووری رۆژئاوای وڵاتی كینیا درووستبووه‌ كه‌ به‌رده‌وام به‌ره‌و قوڵتربوون ده‌چێت و به‌ڕای زانایان ئه‌م درزه‌ ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌ ده‌بێت كه‌ كیشوه‌ری ئه‌فریقیا ده‌كات به‌ دوو كه‌رتی جیاواز.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی جیۆلۆجیسته‌كان ئه‌م درزه‌ ئۆتۆبانی نایروبی (پایته‌ختی كینیا ) نۆواركی لێكهه‌ڵوه‌شاندووه‌ و هه‌ندێك جاریش بومه‌له‌رزه‌ له‌م ناوچه‌یه‌ رووده‌دات. 

به‌ڕای زانایانی بواری زه‌ویناسیی ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه‌ كه‌ به‌ هۆی ئه‌م درزه‌وه‌ كیشوه‌ری ئه‌فریقیا له‌ چه‌ندین ملیۆن ساڵی داهاتوودا ببێته‌ دوو كه‌رت.

ئه‌م درزه‌ كه‌ 19ـی مانگی مارسی ئه‌مساڵ زه‌ویی ناوچه‌كه‌ی كه‌رت كردووه‌، به‌رده‌وام له‌ درێژبوونه‌وه‌دایه‌ و نیشانه‌یه‌كه‌ له‌ جوڵه‌ی توێژه‌كانی ژێر زه‌ویی، كه‌ ئه‌م توێژانه‌ خۆیان ده‌بنه‌ هۆی جوڵه‌ی كیشوه‌ره‌كان.


سه‌رچاوه‌ / مێهر نیوز
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی