ئه‌ڵمانیا سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر به‌رتیل وه‌رگرتنی باڵیۆزخانه‌كانی خۆی له‌ ئێران و لوبنان

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌ڵمانیا به‌ وه‌رگرتنی بڕی 5 هه‌تا 10 هه‌زار یۆرۆ ڤیزه‌ی ئه‌ڵمانیای بۆ هاووڵاتییان وه‌رگرتووه‌

ئۆفیسی داواكاری گشتیی به‌رلین رایگه‌یاندووه‌: كه‌ سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن راپۆرتێك له‌سه‌ر به‌رتیل وه‌رگرتنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌ شاره‌كانی تاران و به‌یروت ئاماده‌ ده‌كه‌ن.

داواكاری گشتی شاری به‌رلین وتوویه‌تیی كه‌ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌ تاران به‌ وه‌رگرتنی بڕی 5 هه‌تا 10 هه‌زار یۆرۆ له‌ هاووڵاتییانی داواكاری ئێرانیی، ڤیزه‌ی ئه‌ڵمانیای بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ وه‌رگرتووه‌.

هه‌ر به‌گوێره‌ی هه‌مان راپۆرت باڵیۆزخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌ لوبنانیش له‌ به‌رامبه‌ر وه‌گرتنی به‌رتیل له‌ داواكاران، له‌ ماوه‌یه‌كی كورتدا رێكه‌وتی داواكاریی وه‌رگرتنی ڤیزه‌ی بۆ ده‌خستنه‌ پێش واده‌ی دیاریكراو و ره‌وتی ئاسایی.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه‌ فه‌رمانگه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیی و به‌رتیلی داواكاری گشتیی به‌رلین، سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر هاووڵاتییه‌كی ئه‌ڵمانیی و هاووڵاتییه‌كی سووریی له‌ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌ شاری ئه‌نقه‌ره‌.


سه‌رچاوه‌ / رادیۆ  فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی