نووسه‌ر (مه‌غدید حاجی) (سێ توێژینه‌وه‌ی مێژوویی) بڵاوده‌كاته‌وه‌

باسی كه‌سایه‌تی میر محه‌مه‌د پاشای رواندزی و سیاسه‌تی توندو تیژی له‌ فه‌رمانڕه‌وایه‌تیدا

له‌ ڕۆژانی ئاینده‌ نووسه‌ر (مه‌غدید حاجی)  كتێبێك  به‌ ناونیشانی (سێ توێژینه‌وه‌ی مێژوویی) بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

ئه‌م كتێبه‌ی نووسه‌ر سێ توێژینه‌وه‌ی زانستی مێژوویی له‌ خۆده‌گرێت، ده‌رباره‌ی : ۱- حزبی شیوعی عیراق، دامه‌زراندن و سه‌ره‌تای ڕه‌وتی مێژوویی ۲ - سه‌رهه‌ڵدان و مێژووی بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ له‌ رواندز ۳- كه‌سایه‌تی میر محه‌مه‌د پاشای رواندزی و سیاسه‌تی توندو تیژی له‌ فه‌رمانڕه‌وایه‌تیدا

شایانی باشه‌ نه‌خشه‌ سازی به‌رگ و ناوه‌رۆكی كتێبه‌كه‌ له‌ لایه‌ن مامۆستا هێرش مه‌غدید بۆ دیزایین كراوه‌، له‌ چاپخانه‌ی رۆژهه‌ڵات له‌ هه‌ولێر چاپ ده‌كرێت

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی