وەفدێکی حکوومەتی هەرێم بۆ پرسی شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر سەردانی بەغدا ده‌كات

تا ئێستا حکوومەتی عێراق شایستە داراییەکانی جووتیارانی پارێزگای هەولێری خەرج نەکردووە

نەوزاد ئەدهەم، بەڕێوەبەری گشتی بارزگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "تا ئێستا حکوومەتی عێراق بڕی ئەو 41 ملیار دینارەی شایستە داراییەکانی جووتیارانی پارێزگای هەولێری بۆ دوو ساڵی ڕابردوو خەرج نەکردووە، كه‌ پێشتر بڕیاری خەرجکردنی دابوو". 

نەوزاد ئەدهەم ده‌شڵێت یەکشەممەی داهاتوو وەفدێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی شایستە داراییەکانی جووتیارانی پارێزگای هەولێر سەردانی بەغدا ده‌کات بەڕێوەبەری گشتی بارزگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی گوتیشی: "ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، دواکەوتنی شایستە داراییەکانی جووتیاران کاریگەری لەسەر کارکردن و بارودۆخی ژیانی جووتیاران دەبێت.