له‌ زانكۆیه‌كی توركیا چوار مامۆستا بوونه‌ قوربانی

هێرشێكى چه‌كدارى ئه‌نجام دراوه‌

هێرشێكی چه‌داری لە زانکۆیەکی شاری ئەسکی شەهر، روویدا و بەهۆیەوە چوار مامۆستا گیانیان لەدەست دا و ژمارەیەکیش بریندار بوون.

میدیاكانى توركیا رایانگه‌یاند، هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ر زانكۆى ئاسكى شه‌هرى توركیا و تا ئێستا چوار كه‌س بوونه‌ته‌ قوربانی.

به‌ پێى هه‌واڵێكى سایتى سپۆتنیكى رووسیا، سه‌رجه‌م میدیاكانى توركیا به‌ په‌له‌ هه‌واڵی ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ له‌ شارى ئاسكى شه‌هرى باكوورى رۆژئاواى توركیا له‌ ناو یه‌كێك له‌ زانكۆكان هێرشێكى چه‌كدارى ئه‌نجام دراوه‌.

میدیاكان باسیان كردووه‌ زانكۆكه‌كه‌ ناوى" ئۆسمان غازییه‌" له‌ ئه‌نجامى ته‌قه‌كردنه‌كه‌ چوار كه‌س كوژراوه‌.

به‌پێى زانیارییه‌ سه‌ره‌تایییه‌كان ئه‌وه‌ى ته‌قه‌ى كردووه‌، توێژه‌ر و مامۆستای هه‌مان زانكۆیه‌ و ئه‌وانه‌ى كوژراویشن یاریده‌ده‌رى راگر و ئه‌میندارى ده‌سته‌ى مامۆستایان و وانه‌بێژێك و ئه‌ندامێكى ترى ده‌سته‌ى  مامۆستایانى زانكۆكه‌یه‌، دوای ڕووداوه‌كه‌یش پۆلیس به‌ په‌له‌ گه‌یشتووه‌ته‌ شوێنه‌كه‌ و ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ی گرتووه‌.