ئه‌ڵمانیا لوتكه‌ی ئه‌نقه‌ره‌ به‌ لوتكه‌ی جه‌نگ وه‌سف ده‌كات

كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی توركیاو ئێران و روسیا كۆتایی هات

سه‌باره‌ت به‌ كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی توركیاو ئێران و روسیا، كه‌ ئه‌مڕۆ 4-4-2018 سازكرا، "نیلس ئانین"ی وه‌زیری ده‌وڵه‌ت له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا به‌ كه‌ناڵی ره‌سمی ئه‌ڵمانیا ARDی راگه‌یاند" كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی ئه‌نقه‌ره‌ له‌ڕاستیدا راگه‌یاندنی جه‌نگه‌و وتیشی" گومانی تێدا نیه‌ ئه‌و سێ ده‌وڵه‌ته‌ له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه‌ له‌ شه‌ڕی سوریاوه‌ گلاون و كۆبوونه‌كه‌ش له‌ ئێستادا مایه‌ی نیگه‌رانیه‌، چونكه‌ رێگا چاره‌یه‌كی سیاسی كێشه‌كانی تێدا نابینرێت.

سه‌باره‌ت به‌ڕه‌وشی مرۆییش له‌ سووریا، وه‌زیری ده‌وڵه‌ت له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا پێیوایه‌ قسه‌كردن له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه‌ ئه‌ركی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌ نه‌ك كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌م جوره‌، چونكه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان سه‌كۆی چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه‌یه‌و تاكه‌ بنه‌مایه‌كی شه‌رعیه‌.

تێزانین ئەمڕۆ کۆبوونەوەی سێ قۆڵی نێوان، تورکیا و ئێران روسیا لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا بەڕێوەچوو، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە  پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سوریا کرایەوە، دواتر كۆبوونه‌وه‌ى هه‌رسێ سه‌رۆك كۆتایی هات.