نووسه‌ری لاو گه‌شبیر ئه‌حمه‌ده‌ "نزاكانی دایكم" بڵاوكرده‌وه‌

له‌ ٢٢٥ لاپه‌ڕه‌دا چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه‌

"نزاكانی دایكم" یه‌كێك له‌ به‌رهه‌مه‌ ئه‌ده‌بییه‌كانی نووسه‌ری لاو، گه‌شبیر ئه‌حمه‌ده‌ بۆ جاری سێیه‌م چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌

"نزاكانی دایكم" له‌ رووی زمان و تێزمان و خاڵبه‌ندی و رێنووسه‌وه‌ زۆر باش و بێ كێشه‌یه‌، چونكه‌ پێداچووه‌نه‌وه‌یه‌كی چڕ و پڕی بۆ كردووه‌ و "به‌داخه‌وه‌ چاپی یه‌كه‌م و دووه‌م هه‌ڵه‌ی تایپ و رێزمان و رێنووسی زۆری تێدابوو.

شایانی باسه‌ دیزاینی به‌رگی كتێبی"نزاكانی دایكم" ئازا یوسف و دیزاینی ناوه‌وه‌ی عومه‌ر عوسمان ئه‌نجامیداوه‌ و تابلۆی به‌رگی له‌لایه‌ن هوشیار سه‌عید كێشراوه‌، چاپه‌ تازه‌كه‌ی ئه‌م كتێبه‌ له‌لایه‌ن كتێبخانه‌ی یادگاره‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌ له‌ ٢٢٥ لاپه‌ڕه‌دا چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی