تێلیگرام له‌ چه‌ند وڵاتێك له‌ كار ده‌كه‌وێت

ژمارەی بەکارهێنەرانی گەیشتە ٢٠٠ ملیۆن


ته‌نیا چه‌ند كاتژمێرێك پێش ئیستا له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و ئه‌ورووپا و رووسیا پرۆگرامی تێلیگرام له‌ كاركه‌وت .

به‌رێوه‌به‌ری گشتی تێلیگرام " پاوڵ دورۆڤ " ئاشكرایكرد هۆكاری كارنه‌كردنی پرۆگرامی تێلیگرام به‌ هۆی پچرانی كاره‌با بووه‌ له‌ داتای زانیاری تێلیگرام و به‌ زووترین كات ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت .

تێلیگرام لە ئێستادا لە ژماره‌یه‌ك لە وڵاتانی ئەوروپا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کارایە و لە چەند رۆژی ڕابردوودا ژمارەی بەکارهێنەرانی گەیشتە ٢٠٠ ملیۆن.

جێی باسه‌ ، تێلیگرام له‌ ساڵی 2013 له‌ لایه‌ن دوو برای رووسی " نیكۆلای و پاول دورۆڤ " دروستكراووه‌ و ئه‌پلیكه‌یشنێكی تایبه‌ت به‌ ئاڵوگۆری نامه‌یه‌ .